سەردێر

بڕی پارە بلۆككراوەكانی عیراق لە دەرەوەی وڵات ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-
لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عیراق، بڕی پارە بلۆككراوەكانی عیراق لە دەرەوەی وڵات ئاشكرا دەكات، ئاماژە بە گێڕانەوەی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاریش دەكات لە دوای ساڵی 2003 لەو پارانە كە لە بانكە عەرەبی و ئەوروپاییەكاندا بلۆككرابوون.

ئەمڕۆ هەینی، عەبدولئەمیر مەیاحی، بڕیاردەری لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پێشبینی دەكرێت پارەی بلۆككراوی عیراق لە دەرەوەی وڵات بگاتە ملیارێك و 417 ملیۆن دۆلار، پرۆسەی گێڕانەوەی ئەو پارەیەش پێویستی بە كاریی ڕاستەقینەی حكومەتە”.

بە وتەی مەیاحی”لیژنەكەیان بەدواداچوون بۆ گێڕانەوەی ڕاستەوخۆی پارە بەقاچاخ براوەكان دەكات لەگەڵ فەرمانگەی گێڕانەوە لە دەستەی نەزاهە”.