سەردێر

نەوت نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد

خەڵك-
دوای ڕۆژێك لە دابەزینی، ئەمڕۆ پێنج شەممە نەوت نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد، هۆكاریی ئەم بەرزبوونەوەیەش بۆ دابەزینی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكایی دەگەڕێتەوە.


نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 18 سەنت زیادی كرد و بە ڕێژەی 0.25% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 72.40 دۆلار، ئەمەش بە گەیشتنە لوتكە و نرخێكی پێوانەیی لە ئایاری 2019وە دادەنرێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی 11 سەنت زیادی كرد و بەڕێژەی 0.16% بەرزبۆوە و گەیشتە 70.07 دۆلار، بەمەش گەیشتە بەرزترین ئاستی لە تشرینی یەكەمی 2018.

ئیداری زانیارییەكانی تایبەت بە وزەی ئەمریكایی ڕایگەیاندووە، عەمباری نەوتی خاوی ئەمریكایی كە یەدەگی نەوتی ستراتیژی لەخۆدەگرێت، بۆ هەفتەی یانزەیەم لەسەر یەك ڕووی لە دابەزین كرد، بەو هۆیەی پێداویستی پاڵاوگەكانی بەرهەمی پڕكردۆتەوە، بەڵام عەمبارەكانی سوتەمەنی بەشێوەیەكی بەرچاو زیاددبوون بەهۆی لاوازیی داواكاریی لەلایەن بەكاربەرانەوە.