سەردێر

بەهای دۆلار دادەبەزێت

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، زیادكردنی بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بەشێوەی كاش بە بانك و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی دراو، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕیاردرا بە زیادكردنی بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بەشێوەی كاش بە بانكەكان و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراو، تا تەواوی پێداویستییەكانیان پڕبكرێتەوە، ئامانج لەم هەنگاوەش پڕكردنەوەی داواكارییەكانە لەسەر دراوی بیانی و بۆ هێنانەدی ئامانجی سیاسەتی دراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پشكی هەفتانەی بانكێك 300 هەزار دۆلار دەبێت و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراویش جۆری A دەكرێتە 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار لە هەفتەیەكدا، جۆری Bی ئەو كۆمپانیایانەش بڕی 750 هەزار دۆلار لە هەفتەیەكدا وەردەگرن و كۆمپانیاكانی جۆری C پشكەكەیان لە مانگێكداا 70 هەزار دۆلار دەبێت”.

بانكی ناوەندی داوای لە بانكەكان و كۆمپانیاكانی دراو كردووە، لە یەك شەممە ڕێكەوتی 13ی حوزەیرانی 2021، داواكارییەكانیان پێكەش بكەن.

چاوەڕوان دەكرێت بەهای دۆلار داببەزێت، دوای ئەوەی بانكی ناوەندی ڕووی لە فرلاۆشتنی دۆلاری زیاتر كرد بە بانكەكان و خاوەن كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، 150 هەزار دیناری تێپەڕاند.