سەردێر

هۆكارەكانی هەژاریی لە عیراقدا ئاشكرادەكرێن

خەڵك-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، هۆكاریی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاریی لە وڵاتدا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردنی داهاتەكان و نەبوونی پلانی حكومی، لە پشت بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژارییەوەن.

ئەحمەد كینانی ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لە بەیەننامەیەكدا ڕایگەیاند”سەرۆكی حكومەت بەرپرسە بەرانبەر خراپبوونی ڕەوشی ئابوری و گوزەرانی توێژی هەژاران و زەحمەتكێشان”.

بە وتەی كینانی”هۆكاریی هەژاریی لە عیراق، بۆ خراپی بەڕێوەبردنی داهاتەكان و نەبوونی دیدێكی ڕاستەقینە و بەهەدەردانی مافەكانی هاووڵاتی دەگەڕێتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە”بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاریی لەم ماوەیەی دواییدا، بۆ لەباربردنی پرۆژە ئابورییەكان و بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار لەبەرانبەر دیناری عیراقیدا دەگەڕێتەوە”.