سەردێر

هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە

خەڵك

وەزارەتی دارایی وئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكرنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت .

سەرچاوەییەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە بۆ (خەڵك) ئاشكراشیكرد، كە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو ٦ی ٦ی ۲۰۲۱ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەشكرد، كە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە 6/6/2021 دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتیيەکان دەکرێت و تا رۆژی پێنج شەممە دابەشکردنی مووچە كۆتایی دێت.