سەردێر

قوباد تاڵەبانی: نزیكین لە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە

خەڵك

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ڕایدەگەیەنێت: نزیكین لە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە.


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:”كەمێك بەر لە ئێستا لە بەغداوە گەڕاینەوە هەولێر. نزیكین لە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە”

قوباد تاڵەبانی ئاماژی بەوەشداوە:”نیازپاكی لە هەردوو لاوە لە پابەندبوون بە دەقی یاساكە كاریگەری باشی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم-یش دەباتە قۆناغێكی نوێوە”.