سەردێر

شاندی هەرێم و بانكی بازرگانی عیراق كۆبوونەوە

خەڵك

لەچوارچێوەی سەردانەكەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ 2/6/2021 دكتۆر ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دكتۆر سالم چەلەبی سەرۆكی بانكی بازرگانی عیراقی و سەرۆكی ئەنجومەنی بانكەكە كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا، پرسی پاكتاوكردنی ڕەسیدی بانكی بازرگانی عیراقی لە بانكەكانی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوەكرا كە لە ماددەی ١١ ی یاسای بودجەی عیراقی فیدڕاڵی 2021دا تایبەت بەهەرێمی كوردستان ئاماژەی پێكراوە.

هەردوولا دۆكیۆمێنت و زانیاری پێویستیان لەمبارەیەوە گۆڕییەوە و ڕێككەوتن كە لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی تر ئەنجام بدەن بۆ دانانی میكانیزمی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پرسە.