سەردێر

لە سلێمانی كارگەیەكی ئارد داخرا

خەڵك-

قائیمقامیەتی سلێمانی داخستنی “كارگەی ئاردی ئیسماعیل” ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: “پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستی نەبووە”.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە كارگەی ئاردی ئیسماعیل لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی دادەخرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەو كارگەیە پابەند نەبووە بە مەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستییەوە بۆیە بڕیاری داخستنی درا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.