سەردێر

گەشتوگوزار هۆشداری داڕمانی چەند شوێنێك دەدات

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان هۆشداری بە گەشتیاران دەدات لە داڕمانی تونێڵە به فرینەكانی پڕژەی باڵەكایەتی.

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەشتیاران ئاگادار دەكەینەوە، كە له كاتی سەردان و گەشت كردنتان بۆ تونێڵە بەفرینەكانی پڕژەی باڵەكایەتی ئاگاداربن.

ڕاشیگەیاندووە، تونێڵە بەفرەكان به هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و توانەوەیان ئەگەری دارمانیان زۆرە، بۆیه پێویسته خۆتان بپارێزن لە ڕووداوی نەخوازراو.

ساڵانە بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و تێڕوانین لە دیمەنە ناوازەكانی سروشت، گەشتیاران ڕوو لە چیاكان و شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی بەفر و ئاوێككی زۆری تا كاتی گەرمای هاوین لێ‌ دەمێنێتەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی كەمی باران و بەفر و زوو دەستپێكردنی وەرزی گەرما و وشكەساڵی، ئەگەری توانەوەی زیاتری چاڵە بەفرینەكانی سەر لوتكەی چیاكان هەیە.