سەردێر

وەزارەتی دارایی بە فەڕمی خشتەی مووچەی ڕاگەیاند

خەڵك-

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی2021 /5/31، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەكرێت.
ئاشكراشیكرد، ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی2021/6/1 ، مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و لیواكانی نەوت و گاز دابەش دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، سەڕەڕای دواكەوتنی مووچە 21%ی مووچەی فەرمانبەڕان دەبڕدرێت و 50%ی مووچەی پلە تایبەتەكان.