سەردێر

لە 2023دا عیراق بڕی هەناردەی نەوت بۆ دوو هێندەی ئێستا زیاد دەكات

خەڵك

وەزارەتی نەوتی عیراق پلانی زیادكردنی ئاستی ھەناردەی نەوتی بۆ ساڵی 2023 ئاشكرا كرد.

عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق پلانی وەزارەتەكەی بۆ زیادكردنی قەبارەی ھەناردەی نەوتی عیراق بۆ ساڵی 2023 خستەڕوو، بەجۆرێك بڕی ھەناردەی ڕۆژانە بگاتە 6 ملیۆن بەرمیل نەوت كە ئێستا ڕۆژانە 3 ملیۆن بەرمیلە و لە ڕێگەی كێڵگەكانی بەسڕە و كەركوكەوە ھەناردەی وڵاتان دەكرێت.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق باسی لە كۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەكانی حكومەت كرد بۆ زیادكردنی توانای ھەناردەی نەوت كە لە ئێستادا سەرقاڵی دروستكردنی 24 عەمباری نوێی نەوتییە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی توانای ھەڵگرتن و بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق لە داهاتوودا.