سەردێر

رێژەی لێبڕینی مووچە بۆ ئەم مانگە دیاریكرا

خەڵك-
بڕیارە لە 25ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات و رێژەی لێبڕینەكەشی دیاریكرا.

بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ یەك شەممە داوای لە گەنجینەكان كردوووە لیستی مووچەی ئەم مانگە ئامادە بكەن بە لێبڕینی رێژەی 21%.

هاوكات بە هەمان شێوەی مانگەكانی دیكە مووچە دابەش دەكرێت و رێژەی لێبڕینی مووچەی پلەباڵاكانیش 50%ە.

زۆرێك چاوەڕێیان دەكرد ئەم مانگە بەغدا بەپێی بودجەی 2021 و رێككەوتنی هەرێم و بەغدا پشكی هەرێم بنێرێت و لێبڕینی مووچە لاببرێت یان لایەنی كەم بكرێتەوە، بەڵام دەستكاری نەكرا.