سەردێر

نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاری كرا

خەڵك

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاری كرد.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی خۆئامادەكردن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١، پاش چەندین كۆبوونەوە بەئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵە لە هەرێمی كوردستان و هاتنی پلانی بە بازاڕكردن لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی فیدراڵ و كۆبوونەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێم بۆ دیاری كردنی نوێنەرەكانیان لە پڕۆسەی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران، بڕیاریانداوە نرخی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دیاری بكەن.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، ئامادەكاریكاری دەكەن لە ڕۆژانی داھاتوودا بڕی گەنمی دیاری كراو وەربگیرێت و ڕابگەیەندرێت و بۆ هەر تۆنێك لەمساڵدا بڕی پەنجا هەزار دینار زیادكراوە كەبەم شێوەیە:

١- گەنمی نمرە یەك بە (٦١٠) شەش سەد و دە هەزار دینارە .

٢-گەنمی نمرە دوو (٥٣٠) پێنج سەد و سی هەزار دینار .

گەنمی نمرە سێ بە ( ٤٧٠) چوار سەد و حەفتا هەزار دیارە.