سەردێر

عیراق ڕێگەنادات بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم ڕەوانەی شارەكانی باشوور و ناوەڕاست بكرێت

خەڵك

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕێگەنادات بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان هەناردەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بكرێت.

حسێن حەمەكەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق فەرمانیكردووە بە بازگەكانی نێوان هەرێم و شارەكانی عیراق ڕێگەنەدەن بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان هەناردەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری وڵات بكرێت لەكاتێكدا بەرهەمی شارەكانی تر دێتە هەرێمی كوردستان.

حسێن حەمەكەریم وتیشی، ماوەیەكی زۆرە ڕێگەنادرێت مریشك و پەتاتە و خەیاری هەرێم ڕەوانەی شارەكانی عیراق بكرێت، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەش لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی فیدراڵ لە پەیوەندیدان.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم جەختی كردەوە، لەحاڵەتی چارەسەرنەكردنی كێشەكەدا هەڵوێستیان دەبێت.