سەردێر

بڕێكی زۆر برنجی پاكستانی گەیشتە عیراق و بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت

خەڵك-
وەزارەتی بازرگانی حكومەتی فیدراڵ، گەیشتنی كەشتییەك بە بەندەرەكانی عیراق ڕادەگەیەنێت كە زیاتر لە 60 هەزار تەن برنجی پاكستانی جۆری باشی هەڵگرتووە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”كەشتییەك كە 34 هەزار و 88 تەن بەرنجی پاكستانی هەڵگرتبوو، گەیشتە بەندەرەكان و زیاتر لە 23 هەزار تەن لە بارەكەی داگیرا”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بارە برنجەكە لە پشكنیندا دەرچووە و بڕێكی زۆری بۆ هەموو پارێزگاكان گواسترایەوە، لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕكردن كە لەلایەن كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە”.

وەزارەتی بازرگانی عیراق، ئاماژەی بە كەشتییەكی تر كرد كە لە دەریادایە و بەمزوانە دەگاتە ئاوە ئیقلیمییەكانی عیراق و 27 هەزار تەن برنجی پاكستانی هەڵگرتووە و بەر لەوەش سامپڵی لێوەرگیراوە، تا لە تاقیگەكانی وەزارەتی بارزگانی لە بەغدا، پشكینی بۆ بكرێت.