سەردێر

بڕیارێك لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم دەدرێت

خەڵك

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڵاویكردەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی و تابلۆی كشتوكاڵی بەخۆڕایی بۆ هێنانی ئامێری كشتوكاڵی بە تەكنەلۆژیای نوێ درا.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند،”پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (۷۹) لە ۲٠۲٠/۱٠/۲۱ بۆ پاڵپشتی كردنی كەرتی كشتوكاڵ و هاندانی جوتیارانمان، بۆیەكەم جارە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو كۆمپانیا و خاوەن پڕۆژانە دەكرێت كە ئامێرەكانی كشتوكاڵی هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ جوتیارانمان بە شێوەی قستی درێژ خایەن و پێشەكی كەم”.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە:” رسوماتی تابلۆی كشتوكاڵی وەرناگیرێت بۆ ئامێرەكانی پێشكەوتووی كشتوكاڵی كە ئەمە دەرفەتێكە بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان و هاندانی جوتیارانمان بۆ بەكارهێنانی تەكنەلۆژیایی نوێ، ئەم بابەتەش لە ڕێگای میكانیزمێكی پەسندكراوی هەر سێ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابووری كە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جێبەجێ دەكرێت”.