سەردێر

حكومەت لەسەر لێبڕینی مووچە كۆدەبێتەوە

حكومەت بڕیار لەبارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەدات

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ٥ی ٢٠٢١ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند بابەتێك كۆببێتەوە، سەرچاوەیەكیش ڕایدەگەیەنێت، پرسی لێبڕینی مووچە قسەی لەسەر دەكرێت.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی وئابووری هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و باس لە لێبڕینی مووچە دەكرێت، كار دەكرێـت بۆ ئەوەی لێبڕین كەم بكرێتەوە.

دەشڵێت، لێبڕینی مووچە پشت بەداهاتی بەدەست هاتوو دەبەسترێت، واتە بەپێی داهات لێبڕین دیاری دەكرێت، بەنیازن لێبڕین كەم بكرێتەوە، بەتایبەت ئێستا تێچووی نەوت كەمتر بووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوان دەكرێت بەغداد بوودجە بنێرێت، بۆیە لەسەر بنەمای ئەو داهاتەی بۆ حكومەت دێت لێبڕین دیاری دەكرێت.