سەردێر

كاتی لابردنی لێبڕینی مووچە لە هەرێم ئاشكراكرا

خەڵك-
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرای دەكات، ، پێشبینی دەكرێت مانگی پێنج مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین دابەشبكرێت.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرایكرد، بۆ مانگی پێنج بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و پێشبینی دەكرێت مانگی پێنج فەرمانبەران بەبێ لێبڕین مووچە وەربگرن.

دەشڵێت: “ئەو داهاتەی، كە هەیە بە كەمێك چاكسازییەوە بەشی دابەشكردنی مووچە و پڕۆژەی وەبەرهێنانیش دەكات، چونكە داهاتی هەرێم زیادیكردووە”.

بەپێی ماددەی 11 لە یاسای بودجەی عێراق، هەرێم 410 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق دەكات و لەو بڕە 250 هەزار بەرمیلی بۆ سۆمۆ دەبێت و ئەوەی دیكەی دەدرێتەوە بەهەرێم و هەروەها نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان دەدرێتەوە بە عێراق و لەبەرامبەردا 12.67%ی بودجە دەدرێت بە هەرێم، كە كۆی گشتی دەگاتە 11 ترلیۆن دینار.