سەردێر

چەكی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەكرێت

خەڵك
بڕیارە سبەینێ شەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ چەكی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشبكرێت.

سایلۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە سەردانی سایلۆ بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی گەنم.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە ئەو جوتیارانە سەردان بكەن، كە گەنمیان رادەستی ناو سایلۆی هەولێر كردووە لە بەرواری (25/5/2016) تا (5/6/2016)، شەمامك (26/5/2016) تا (5/6/2016)، گردەرەشە (26/5/2016) تا، (5/6/2016)”.

ئەوەش هاتووە، جوتیاران رۆژی شەممە (8/5/2021) سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن، بەمەستی وەرگرتنی چەكەكانیان.

No photo description available.