سەردێر

كۆگای شەن دادەخرێت

خەڵك-

لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانی كۆگای ئامادەكردن و عەمباركردنی زەیتون و سیری شەن لە گەڕەكی قورەلەیسی دادەخرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەگشتی و مەرجەكانی تەندروستی، بەتایبەتی، لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانی كۆگای ئامادەكردن و عەمباركردنی زەیتون و سیری شەن لە گەڕەكی قورەلەیسی دادەخرێت.

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانەوە زۆرترین شوێن لە مانگی رەمەزاندا لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە داخراون.