سەردێر

عیراق پشكەكانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل دەكڕێتەوە

خەڵك

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت: لە هەوڵدان پشكەكانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بكڕنەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن لەڕێگای كۆمپانیای نەوتی باشوورەوە، پشكەكانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكایی لەكێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قوڕنە بكڕنەوە.

وەزیری نەوتی عیراق وتیشی، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بەنیازە 32.7% پشكەكانی لەكێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قوڕنەی یەك بفرۆشێتەوە، وەزارەتی نەوتی عیراقیش لەسەر ئەو پرسە دانوستانەكانی لەگەڵ ئەو كۆمپانیا ئەمریكاییە دەستپێكردووە.

لەبارەی گفتوگۆكان لەبارەی گەشەپێدانی كێڵگەی گازی عەكاس لە ڕۆژئاوای عیراق ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەی خستەڕوو،”لەگەڵ كۆمپانیاكانی تۆتاڵی فەڕەنسی و شێڤرۆنی ئەمریكایی نزیكین لە گرێبەستی گەشەپێدانی ئەو كێڵگە غازییە”.