سەردێر

 نرخی نەوت لە 70 دۆلار نزیك دەبێتەوە

خەڵك-
نرخی نەوتی خاوی برێت دەگاتە 69.04 دۆلار، گرێبەستەكانی ئەو جۆرە نەوتەش بە 68.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بە هەمان شێوە نرخی گرێبەستەكانی نەوتی خاوی خۆرئاوای تكساسی ئەمریكایی ب‌و 65.18 دۆلار بەرزبۆوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە بۆچوونی شرۆڤەكاران، پشتی بە ئەگەری زیادبوونی داواكاریی هەیە لەسەر سوتەمەنی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەوروپا، بەو پێیەی ویلایەتەكانی نیویۆرك و نێوجێرسی و كیونتیكت خۆیان بۆ كەمكردنەوەی رێكارە تەندروستییەكانی پەیوست بە كۆرۆنا، ئامادە دەكەن، هەر لەو چوارچێوەیەدا وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا خۆی بۆ پێشوازیی لە سەردانكەری بیانی زیاتر ئامادە دەكات لەپاش وەرگرتنی ڤاكسینەكان.

بۆ گەڕانی زیاتر بەشوێن دەستەواژەكانی بەرزبوونەوەی ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ ڕاپۆرتەكانی عەمباری نەوتی ئەمریكایی و سوتەمەنی لە پەیمانگەی پترۆڵی ئەمریكایی و ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكایی دەكەن، بە وردی چاودێری دەكەن.