سەردێر

بانكی ناوەندی نزیكەی 179 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، بڕێكی زیاتر دراوی دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 178 ملیۆن و 947 هەزار و 783 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بە ڕێژەی 9.88% لەسەدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 91 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 149 ملیۆن و447 هەزار و 783 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

ئاشكراشی كردووە، لە پرۆسەكەشدا 32 بانك بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، چەند ڕۆژێكە بەهۆی پاڵپشتی بانكی ناوەندی بۆ بازاڕ، بەهای دۆلار جۆرێك لە سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە.

ڕاشیگەیاند، چەند ڕۆژێكە بەهای 100 دۆلار لە نزیكەی 148 هەزار دیناردا ڕاوەستاوە و گۆڕانكارییەكی زۆری بەرەسدا نەهاتووە.