سەردێر

كۆرۆنای هیندی نرخى زێڕی بەرز كردەوە

خەڵك-

ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی زێڕ بەرز بووەوە، ئەمەش لەگەڵ زیادبوونی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ جارێكی دیكە.

لە كاتژمێر 04:18 خولەك بە كاتی گرێنچ بڕی قازانجی زێڕ لە مامەڵە خێراكاندا بە رێژەی 0.3% بەرز بووەوە.

ئاستی مامەڵەكردن و ئاڵوگۆڕەكان لە ئاسیا نزمە بەهۆی پشووەكانەوە لە چین و ژاپۆن، گرێبەستە دواخراوەكانی زێڕ لە ئەمریكا بەهایان بەرز بووەوە بە رێژەی 0.4%.

مارگرێت یانج شرۆڤەكار لە دەیلی ئێف ئێكس دەڵێت هێشتا رەوشی كۆرۆنا لە ژاپۆن و هیند جێگای نیگەرانیی سەرەكییە لە پرۆسەكانی بازاڕدا، ئەمە بووە بەهۆی زیادبوونی خواست لەسە زێڕ وەك كاڵایەكی دڵنیاكراو.

ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی تەندروستی هیندستان رایگەیاند 368147 تووشبووی نوێ لە ماوەی 24 سەعاتدا لە هیندستان تۆماركراون، ئەمە بۆ دوازدەهەمین رۆژە ئامارەكان بە بەرزی ماونەتەوە، كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە نزیكەی 20 ملیۆن كەس.

بەپێی ئامارەكانی ئەمڕۆ لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 3417 كەس مردوون و كۆی گشتی مردووان گەیشتە 218959 كەس بە گوتەی وەزارەتی تەندروستی.