سەردێر

عیراق.. مانگی ڕابردوو داهاتی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە 8 ملیار دۆلار

خەڵك

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری سەرەتایی بڕی هەناردە و داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی نیسانی ڕابردوو بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش بۆ مانگی چوار عیراق زیاتر لە 88 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەكەشی گەیشتووەتە زیاتر لە 5 ملیار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، كۆی بڕی فرۆشراو لە هەناردەی نەوت لە مانگی نیساندا 88 ملیۆن و 398 هەزار و 319 بەرمیل نەوت بووە، هەروەك داهاتی بەدەستهاتووش لەو مانگەدا گەیشتووەتە 5 ملیارو 525 ملیۆن و 330 هەزار دۆلار.

ڕوونیشكراوەتەوە، بۆ مانگی ڕابردوو لەو بڕە نەوتەی هەناردەكراوە 85 ملیۆن و 534 هەزار و 916 بەرمیلی لەڕێَگەی كێلگە نەوتییەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق بووە و بڕی (863) هەزار و (403) بەرمیل نەوتەكەی تریشی لە ڕێگەی كیڵگە نەوتییەكانی كەركوكەوە هەناردەی بەندەری جەیهان كراوە.

هەروەك بەتێكرایی عیراق ڕۆژانە 2 ملیۆن و 947 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە و هەر بەرمیلێك نەوتیشی بە 63 دۆلار و 32 سەنت فرۆشتووە.