سەردێر

هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە

خەڵك

فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، هەفتەی ڕابردوو ئاستی هاوردەكردنی نەوت لە عیراقەوە بۆ نزیكەی نۆ هێندە زیادی كردووە، هەروەك بڕێكی زیاتر نەوتیان لە چەند وڵاتێكی تریشەوە هاوردە كردووە.

فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو لە نۆ وڵاتەوە ڕۆژانەی پێنج ملیۆن و 728 هەزار بەرمیل نەوتیان هاوردە كردووە، كە بە بەراورد لەگەڵ هەفتەكانی پێشووتردا بە بڕی ملیۆنێك و 235 هەزار بەرمیل زیادی كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە هەفتەی ڕابردوودا بە تێكڕا ڕۆژانە 270 هەزار بەرمیل نەوتیان لە عیراقەوە هاوردە كردووە، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر ڕۆژانە 34 هەزار بەرمیلیان لەو وڵاتەوە هاوردەدەكرد.

فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا باسی لەوەشكردووە، لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە سێ ملیۆن و 492 هەزار بەرمیل نەوتیان لە كەنەدا، 608 هەزار بەرمیل لە مەكسیك، 480 هەزار بەرمیل لە سعودیە و 294 هەزار بەرمیلیشیان لە كۆڵۆمبیاوە هاوردەكردووە.