سەردێر

هەولێر.. ژمارەیەك پڕۆژەی چاككردنەوەی ڕێگاوبان جێبەجێ دەكرێن

خەڵك

بەڕێوەبەری چاككردنەوەی ڕێگاوبانی ھەولێر ئاشكرایدەكات، لە چوارچێوەی ئەو پارەیەی بۆ پارێزگای ھەولێر تەرخان كراوە، زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ نۆ پڕۆژەی چاككردنەوەی ڕێگاوبان تەرخان كراوە و ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و ئێستا ڕێكارەكان بۆ جێبەجێكردنی دەگیرێتەبەر.

عیماد محەمەد بەڕێوەبەری چاككردنەوەی ڕێگاوبانی ھەولێر، بە میدیای فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە: “لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەگومەژی زیاتر لە دوو ملیار دینار بە شێوەی بەڵێندەرایەتی نۆ پڕۆژەی ڕێگاوبان لە بواری چاككردنەوە جێبەجێ دەكرێت و دەست بە ڕێكارەكانی جێبەجێكردنیان كراوە.”

عیماد محەمەد وتیشی: “ئەو پڕۆژانەمان بەسەر ھەموو شارۆچكە و شارەدێیەكاندا دابەش كردووە لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ڕێكارەكان تەواو بن دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت، چونكە حكومەت ڕەزامەندیی لەسەر داوە و ئەو گوژمە پارەیەی بۆ تەرخان كراوە و ئەو ڕێگاوبانانەی پێویستیان پێی ھەبێت، نۆژەنیان دەكەینەوە.”

بەڕێوەبەری چاككردنەوەی ڕێگاوبانی ھەولێر باسی لەوەش كرد: “تەرخانكردنی ئەو پارەیەش لە چوارچێوەی ئەو 28 ملیار دینارەیە كە بۆ پارێزگای ھەولێر تەرخان كراوە.”



هەلبژاردە

گرنگترینەکان