سەردێر

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم سەبارەت بە دوو مووچەییە ڕاگیراوەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت:”ئێمە هۆكارنییە‌ بۆ دواكەوتن و ڕاستاندن و وەرگرتنەوەی مووچەكان، بەڵكو وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان خۆیان سەرپشكن لە جێ بەجێ كردنی ڕێكارەكان و وەرگرتنەوەی مووچەكانیان لە گەنجینەكان”.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

لە ماوەی رابردوو بەمەبەستی جێ بەجێ كردنی یاسای چاكسازی بە بڕیارێك وەزارەتی دارایی و ئابوری سەرجەم دوو موچەییەكانی راگرت و وەكو ئەمانات لە گەنجینەكان دانراون. تاوەكو ئەو كاتەی بەم‌ ڕێكارانەی خوارەوە بریار لە یاسایی بوون و یاسایی نەبوونیان دەدرێت و موچە یاساییەكان دەگەڕێتەوە:-

١- پێكهێنانی لیژنەی تایبەت لە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان.

٢- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچەی راگیراو لەلایەن فەرمانگەكەی.

٣- ئاراستەكردنی نوسراوێك لە وەزارەت وفەرمانگەكەی خۆی بۆ گەنجینەی پەیوەندیدار بەمەبەستی خەرجكردنی موچە راگیراوەكان لە دوای تەواوبوونی رێكارەكانی سەرەوە راستەوخۆ خەرجدەكرێت لە لایەن گەنجینەكانەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هۆكارنییە‌ بۆ دواكەوتن و راستاندن و وەرگرتنەوەی مووچەكان، بەڵكو وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان خۆیان سەرپشكن لە جێ بەجێ كردنی ڕێكارەكان و وەرگرتنەوەی موچەكانیان لە گەنجینەكان.