سەردێر

لەبارەی گرانبونی بەنزین ژوری بازرگانی ڕونكردنەوە دەدات

خەڵك-
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ڕسومات لەسەر هاوردەكردنی بانزین دەهێندە زیادیكردووە و نرخی دۆلار و هاوكارینەكردنی حكومەت بۆ بانزینخانەكان هۆكاری گرانبونی بەنزینە.

سیروان محەمەد،سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: بازرگانانی هاوردەكردنی سوتەمەنی پێیان ڕاگەیاندین نرخی سوتەمەنی لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە ، دابەزینی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار و زیادبونی ڕسومات هۆكارێكی دیكەی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنیە .

راشیگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە پەیوەندیەكانی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی زیاد بكات بۆوەرگرتی ئەو بڕە بانزینەی چۆن بۆ پارێزگاكانی خواروی عێراق دابین دەكرێت هەرێمی كوردستان بێ بەش نەبێت لەو بڕە سوتەمەنیە كەنرخی بە ٤٥٠ دینار دیاریكردووە بەمەش نرخ جێگیر دەبێت.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئاماژە بەوەشدەكات پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردنی بانزین پێشتر لەلای پارێزگاری سلێمانی دەدرا بۆ هاوردەكردنی سوتەمەنی بەڵام ئێستا چۆتەوە لای بەڕێوەبەرایەتی سامانە سروشتیەكان كە بۆ هەر تۆنێك ١٥ دۆلار تا ٢٥ دۆلار وەردەگرێت وە رسوماتی باجی دەرامەت لە ١٨ هەزار دینارەوە زیادبووە بۆ ١٨٠ هەزار دینار ئەمانە هەموی كاریگەری لەسەر بەرز بونەوەی نرخی بانز هەبووە.