سەردێر

زیانەكانی كەرتی كشتوكاڵ لە گەرمیان ئاشكرا دەكرێت

خەڵك

بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: 160 ھەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە گەرمیان تووشی زیان بووە.

شادیە حسێن بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ڕایگەیاند، بەھۆی كەمی ڕێژەی باران بارین لە سنووری ئیدارەی گەرمیان سەد و شەست ھەزار دۆنم زەوی لە گەرمیان تووشی زیان بووە.

شادیە حسێن وتیشی، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ٦١١ ھەزار سەر مەڕ و ١٣٤ھەزار بزن و١٠ھەزار ڕەشەوڵاخ و٢ ھەزار گامێش مان ھەیە كەمی باران بارین كاریگەری ڕاستەوخۆی ھەبووە لەسەریان.

بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو:”بۆ چارەسەركردنی گرفتی وشكەساڵی ڕاپۆرتی خۆمان ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كردووە و داوامان كردووە كە پێویستە بۆ گەرمیان بودجەی تایبەت دابنرێت و داواشمان كردووە بۆ وەرزی دووەمی چاندن بنەتۆ بۆ ئەو جوتیارانە دابین بكرێ كەبەھۆی وشكەساڵییەوە زەرەرمەندبوون”.