سەردێر

هەرێم؛ لەساڵی 2020 تەنها یەك مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشكراوە

خەڵك
لەماوەی ساڵی 2020 مووچەخۆرانی هەرێم تەنها یەك مووچەیان بەبێ لێبڕین وەرگرتووە و حەوت مانگیان بۆ پاشەكەوت كرا و یەك مووچەشیان بەلێبڕینی %18 پێدراوە و ئەوانی دیكە هەموو بە ڕێژەی لێبڕینی 21% دابەشكراوە.

خەڵك خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی ساڵی 2020 و ئەم چوار مانگەی ساڵی 2021 بڵاودەكاتەوە، كەئەمساڵ بە لێبڕینی 21% مووچەی مانگەكانی (یەك و دوو و سێ) دابەشكراوە و ڕۆژی یەكشەممە 25ی نیسانی 2021 بەلێبڕینی 21% دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ دەكرێت .

هەر بە پێی خشتەكە مووچەی مانگەكانی (چوار و پێنج و شەش و حەوت و هەشت و یانزە و دوانزە)ی ساڵی 2020 بەتەواوی پاشەكەوتكراوە و تەنها مووچەی مانگی نۆ بە لێبڕینی % 18 دابەشكراوە.