سەردێر

یەك شەممە ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

خەڵك-

دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2021، بە لێبڕینی سەدا 21 بۆ فەرمانبەران و مووچە خۆران و لەسەدا 50 بۆ پلە باڵاكان دابەش دەكرێت، لە سەرەتاشەوە وەزارەتەكانی تەندروستی و دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو خشتەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە” دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژی یەكشەممە 25ی نیسانی 2021، دەستپێدەكات و وەزارەتەكانی تەندروستی، دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەكانی 70 و 80، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و رەگەزنامە وەریدەگرن”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەڵێت”دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2021، بە هەمان میكانیزمی پێشوو واتا لێبڕینی سەدا 21 بۆ فەرمانبەران و مووچە خۆران، سەدا 50 بۆ پلە باڵاكان دابەش دەكرێت”.