سەردێر

بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلاری خستەبازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، بڕێكی زیاتر دراوی دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 208 ملیۆن و 244 هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 203 ملیۆن و 654 هەزار و 124 دۆلاربوو، بە ڕێژەی 2.2 لەسەدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 15 ملیۆن و 780 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 192 ملیۆن و 494 هەزار دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

ئاشكراشی كردووە، لە پرۆسەكەشدا 31 بانك بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
لای خۆشیەوەن خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، چەند ڕۆژێكە بەهۆی پاڵپشتی بانكی ناوەندی بۆ بازاڕ، بەهای دۆلار جۆرێك لە سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە.
ڕاشیگەیاند، چەند ڕۆژێكە بەهای 100 دۆلار لە نزیكەی 148 هەزار دیناردا ڕاوەستاوە و گۆڕانكارییەكی زۆری بەرەسدا نەهاتووە.