سەردێر

نرخی زێڕ بەرز بووەوە

پێشبینی دەكرێت زیاتر بەز ببێتەوە

خەڵك
ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار كردوو یەك ئۆنسە بە هەزار و 785 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت زەڕەنگەرێكیش پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری زێڕ دەكات.

ئەدیب غەریب، خاوەنی زەڕەنگەری لالە لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ هەزار و 785 دۆلارەو یەك مسقاڵ ئاڵتونی عەیارە 24 بە 425 هەزارە.

وتیشی، مسقاڵێك ئاڵتونی عەیارە 21 بە 372 هەزارە و مسقاڵێك ئاڵتونی عەیارە 18 بە 319 هەزارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی نرخی بتكۆین و نزمبوونەوەی نرخی دۆلار و پێشبینیش دەكرێت نرخی زێڕ زیاتر بەرز ببێتەوە.