سەردێر

جوتیاران چەكی پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەو جوتیارانەی گەنمیان ڕادەستی بنكەی وەرگرتنی گەنمی سیروان كردووە ئەمڕۆ چەكی پارەكانیان وەردەگرن و سبەینێش كۆتا ڕۆژە بۆ وەرگرتنی چەكەكان.

لەڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانیدا هاتووە، “ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەكەین كە گەنمیان ڕادەستی (بنكەی وەرگرتنی گەنمی سیروان) لەپارێزگای هەڵەبجە كردووە لە بەڵگەنامەی ژمارە كارتی 730 بۆ ژمارە 840 ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی4ی2021، سەردانی بنكەی ناوبراو بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەكانیان”.

باس لەوەشكراوە، ئەو جووتیارانەی كە لە ساڵی 2016 گەنمیان ڕادەست بە بنكەی ناوبراو كردووە و تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنی چەكی پارەكانیان رۆژی پێنچشەمە 22ی4ی2021، كۆتا ڕۆژە بۆ وەرگرتنی چەكەكانیان، هەر جووتیارێك لەو رۆژە سەردانیان نەكات ئەوا وەرگرتنی چەكەكان دەكەوێتە دوایی جەژنی رەمەزان.