سەردێر

ژن و مێردێك بەبڕێكی زۆر پارەی ساختەوە دەستگیركران

خەڵك-
هێزەكانی ئاسایشی ڕاپەڕین ژن و میردێك بە بڕێكی زۆر پارەی ساختە لە سنووری ڕانیە دەستگیر دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ئاسایشی ڕاپەڕینەوە بڵاوكرایەوە ” ئەمڕۆ سێشەممە٢٠ی٤ی٢٠٢١ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوكاریی بازگەی “بانووە قەل” دوو گومانلێكراویان بە ناوەكانی (س. ن. ع) و (ھ. ئ. ح) دەستگیر كرد كە ژن و مێرد بوون كە بڕی ٥١٥ هەزار دیناری عێراقی و ٦٠٠ دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێ بووە و ویستوویانە لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە”.

وتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین دەڵێت: “پاش ئاگاداركردنەوەی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە گومانلێكراوان بەپێی مادەی ٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.