سەردێر

“نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 74 دۆلار”

خەڵك

ڕێكخراوی وزەی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد: ئەو یەدەگە نەوتەی عەمبار كرابوو لە جیهاندا لەكاتی پەتای كۆرۆنادا كەمیكردووە، بەهۆی ئەوەشەوە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە.

ڕێكخراوی وزەی نێودەوڵەتی بڵاویكردووەتەوە: بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا ئەو یەدەگی نەوتەی لە جیهاندا بەتایبەتی ئابوورییە گەورەكانی جیهان عەمبار كرابوو كەمی كردووە و بەرەو تەواو بوون دەچێت.

ڕوونیشكراوەتەوە: بەهۆی ئەوەشەوە لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت لە جیهاندا گەیشتووەتە سەروو 67 دۆلار بۆ یەك بەرمیل، هەر لەبەر ئەو هۆكارە لە نیوەی دوەمی ئەمساڵدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو دەگاتە 74 دۆلار.

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە سەرەتاكانی ساڵی 2020، كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر ئابووریی جیهان دانا و بەهۆی كەرەنتین و داخستنەوە زۆرینەی كارگەكانی جیهان وەستان، بەهۆی ئەوەشەوە نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا بە جیهاندا ئابووریی وردە وردە دەستی كردووەتەوە بە كرانەوە و نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە ساڕێژ بوونەوە.