سەردێر

عێراقییەكان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئەم وڵاتانە بكەن

خەڵك-

بەشێك لە وڵاتانی جیهان رێگا بە هاووڵاتیانی عێراقی دەدەن بە بێ وەرگرتنی ڤیزا یان بە ڤیزا لە كاتی گەیشتن یان ئەلیكترۆنی سەردانی وڵاتەكانیان بكەن.

لە زۆرێك لە وڵاتان ڤیزا لابراوە بۆ هاتووچۆكردن، بەڵام هێشتا بۆ عێراق و بەشێكی دیكە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەئاسانی رێگە بە هاووڵاتییەكانیان نادرێت سەردانی وڵاتانی دیكە بكەن بەتایبەت وڵاتانی خۆرئاوا.

هۆكاری ئەو رێگریی و ئاستەنگانەش دەگەڕێتەوە بۆ خراپی رەوشی ئەمنی و سیاسی و ناسەقامگیری و تیرۆر و خراپی پاسپۆرتی ئەم وڵاتانە لە نمونەی عێراق.

ئەو وڵاتانەی رێگا بە هاووڵاتیانی عێراقی دەدەن بە بێ ڤیزا یان ڤیزای پێشوەخت سەردانیان بكەن ئەمانەن:
مۆریتانیا: لە كاتی گەیشتن ڤیزا دەدرێت
لوبنان: لەكاتی گەیشتن ڤیزا دەدرێت بۆ ماوەی 30 رۆژ.
دورگەكانی قەمەر: لە كاتی گەیشتن بۆ ماوەی 45 رۆژ.
جیبۆتی: ڤیزای ئەلیكترۆنی
قەتەر: ڤیزای ئەلیكترۆنی بۆ ماوەی 30 رۆژ
توركیا: ڤیزای ئەلیكترۆنی
میسر: ڤیزای ئەلیكترۆنی
ئیمارات ڤیزای ئەلیكترۆنی
هیندستان: ڤیزای ئەلیكترۆنی
ئێران: ڤیزای ئەلیكترۆنی
دەوڵەتانی ئەفریقایی: هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دەتوانێت سەردانی 13 دەوڵەت بكات بەبێ هیچ جۆرە ڤیزایەك.
توگۆ: لە كاتی گەیشتن بۆ ماوەی 7 رۆژ
مۆزەمبیق: لە كاتی گەیشتن بۆ ماوەی 30 رۆژ
سیشل: كاتی گەیشتن
سەری سەوز: كاتی گەیشتن
ساحل عاج: كاتی گەیشتن
ئۆگەندا: ڤیزای ئەلیكترۆنی یان كاتی گەیشتن
رواندا: ئەلیكترۆنی یان كاتی گەیشتن بۆ 30 رۆژ
گینیا: ڤیزای ئەلیكترۆنی یان كاتی گەیشتن بۆ 90 رۆژ
لیسوتو: ڤیزای ئەلیكترۆنی بۆ 14 رۆژ.
مدگشقەر: كاتی گەیشتن بۆ 90 رۆژ
ئەسیوپیا: ڤیزای ئەلیكترۆنی

لە ئاسیا:
مالیزیا: بێ ڤیزا بۆ ماوەی 30 رۆژ
سریلانكا: كاتی گەیشتن بۆ 30 رۆژ
دورگەكانی ماڵدیڤ: كاتی گەیشتن بۆ 30 رۆژ
تەیموری رۆژهەڵات: كاتی گەیشتن بۆ 30 رۆژ
كەمبۆدیا: ئەلیكترۆنی یان كاتی گەیشتن بۆ 30 رۆژ
دۆمینیكا: بەبێ ڤیزا بۆ 21 رۆژ
هایتی: بەبێ ڤیزا بۆ 90 رۆژ
ئیكوادۆر: بەبێ ڤیزا بۆ 90 رۆژ
پۆلیڤیا: ئەلیكترۆنی یان كاتی گەیشتن 90 رۆژ
میكرۆنیزیا بێ ڤیزا بۆ 30 رۆژ
بالاو: كاتی گەیشتن 30 رۆژ
ساموا: كاتی گەیشتن 30 رۆژ