سەردێر

“سایلۆكانی عیراق دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكەن”

خەڵك

وەزارەتی بازرگانی عیراق كاتی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان ‌و عیراق دیاریكرد‌ و بڕیاریدا لە سبەینێوە دەست بەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی باشوور ‌و ناوەڕاستی عیراق بكرێت.


عەبدولڕەحمان جویبراوی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشكرایكرد:”لە 15ی نیسانەوە دەست دەكەین بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ناوچەكانی باشوور ‌و ناوەڕاستی عیراق بۆ ساڵی 2021، لەو ناوەند ‌و سایلۆیانەی لە پارێزگاكان دیاریكراون”.

وتیشی:”دەرگای سەرجەم سایلۆكانی تایبەت بە گەنم، بەڕووی جوتیاراندا دەكرێنەوە ‌و بۆ پارێزگاكانی تریش بەپێی وەرزی پێگەیشتنی گەنم دەست بە وەرگرتنی دەكرێت. لە شارەكانی هەرێمی كوردستانیش سایلۆی وەرگرتنی گەنم دیاریكراوە، بەجۆرێك لە هەولێر 2 شوێن، لە دهۆك 3 شوێن، لە سلێمانی 6 شوێن دیاریكراون”.

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دانەوێڵەی عیراق دووپاتیركدەوە كردەوە، لە تەواوی پارێزگاكان لە بەسڕەوە تا زاخۆ 80 ناوەند‌ و سایلۆ دیاریكراون، بەپێی تێكڕای بەرهەمی هەر پارێزگایەك گەنم وەردەگیرێت.