سەردێر

عیراق.. بانكی ناوەندی هەنگاوێكی نوێ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگرێتەبەر

خەڵك

بانكی ناوەندیی عیراق فرۆشتنی دۆلار و دراوی بیانی زیاتر كردووە بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگیی بازاڕ و پڕكردنەوەی ئەو خواستەی كە لەسەر دراوی بیانی جۆری دۆلاری ئەمریكی دروست بووە.


بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بانكی ناوەندی عیراق بەمەبەستی سەقامگیری لە بازاڕی دراو، بڕیاردراوە پشكی هەفتانەی بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو زیاد بكرێت.

بانكی ناوەندی عیراق ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەكە لە 18/4/2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.

جێی ئاماژەیە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 149 هەزار دینار.