سەردێر

بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق بڕیاردەدا، بڕی فرۆشتنی پارەی كاشی دراوی بیانی زیاتر بكات.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ هەموو بانك و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی دراو و كۆمپانیاكانی حەواڵە نێردراوە”بۆ مەبەستی دابینكردنی داواكارییەكان لەسەر دراوی بیانی و هێنانەدی ئامانجی سیاسەتەكانی دراو و زامنكردنی جێگیربوونی نرخی خەرج، بانكی ناوەندی عیراقی بڕیاریدا بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ بۆ ژمارەیەك لە بانك و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی دراو زیاتر بكات”.

ئەم هەنگاوەی بانكی ناوەندی عیراق، ڕەنگە ببێتە مایەی دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە كە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بۆ نزیكەی 150 هەزار دینار بۆ 100 دۆلار بەرزبۆوە.