سەردێر

بتكوین بەرزبوونەوەیەكی مێژوویی تۆماركرد

خەڵك-

دراوەیی دیجیتاڵی بتكوین بەهاكەی گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی كە بە سەركەوتنێكی مێژوویی وەسف دەكرێت.

بەهای دراوی دیجیتاڵی گەیشتە 62 هەزار و 741 دۆلاری ئەمریكایی ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامی دەستكەوتەكانی بتكوین لە 2021 .

بتكوین ئەمڕۆ چوار شەممە گەورەترین سەركەوتنی مێژوویی لە چوارچێوەی دراوە دیجیتاڵییەكاندا تۆماركرد.

تادێت دراوی بەكۆدكراو زیاتر پەرە دەستێنێت بەتایبەت دوای ئەوەی لەلایەن هەندێك كۆمپانیای گەورەوە پێشوازی لێكراوە بۆ مامەڵە وەك كۆمپانیای بی ئێن وای میلۆن.

بتكوین بەربەستی 60 هەزار دۆلاری لە مانگی رابردوودا تێپەڕاند.