سەردێر

بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

خەڵك-
جوای لێدوانی بەرپرسانی عیراق بۆ مانەوەی بەهای دۆلار بە بەرزی تا چەند ساڵێك، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە نزیكەی 150 هەزار دینار.

خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بۆ 148 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام دوانیوەڕۆ جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی تۆماركرد و گەیشتە 149 هەزار و 500 دینار.

بە وتەی ئەو شارەزایەی بواری دراو، دوو هۆكار هەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، كە لێدوانی بەرپرسانی عیراق و بانكی ناوەندییە لەگەڵ كەمی خستنە بازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە.