سەردێر

یەكێتی زانایانی ئاینی لەسەر گرانبوونی نرخی پێداویستییەكان هاتەدەنگ

خەڵك-
یەكێتیی زانایانی ئایینی داوای پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و چاودێریی نرخی پێداویستییەكان دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێم كە ئەمڕۆ دووشەممەلەلایەن یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەكاتێكدایە، هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە و زۆرێك لە خۆشەویستانمان بەو هۆیەوە دەبنە قوربانی”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی یەكێتی زانایانی ئایییدا هاتووە”لە ڕوانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئیمانی و ئینسانیەوە داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان بە گشتی و موسڵمانان بە تایبەتی دەكەین، كە پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن و ڕەچاوی سەلامەتی گیانی یەكتر بكەن، ئەمە خواست و بنەمایەكی گرنگی ئایینی ئیسلامە كە زیان بە یەكتر نەگەیەنین”.

یەكێتییەكە دەخوازێت “حكومەت چاودێریی گرانبوونی كاڵاكان بكات و برا بازرگان و دوكاندارەكانیش ڕەچاوی دۆخ و گوزەرانی خەڵك بكەن، نەك بە گرانكردنی كاڵا و كەلوپەل و خواردەمەنییەكان بازاڕ و مانگی ڕەمەزان ئیستیغلال بكەن”.