سەردێر

بانكی ناوەندی بڕێكی زیاتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، بڕێكی زیاتر دراوی دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 174 ملیۆن و 268 هەزار دۆلاری لە فرۆشتنی ئاشكرادا خستەبازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 156 ملیۆن و 683 هەزار دۆلار بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بنیوە
.
بانكی ناوەندی دەڵێت، لە كۆی گشتی صارەكە 19 ملیۆن و 210 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات و لە پرۆسەكەشدا 13 بانك بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دۆلار فرۆشراوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی عیراق، ناڕەزاییەكی گەورەی لای خەڵك دروستكردووە و ناوبەناو لە بەغدا و شارەكانی تری عیراق، گردبوونەوەی ناڕەزایی بەرانبەر بەو هەنگاوەی حكومەت و بانكی ناوەندی سازدەكرێت كە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووە بەهۆی گرانبوونی كاڵا و پێداویستییە هاوردەكراوەكان.