سەردێر

خەڵك، زانیاریی نوێ‌ لەبارەی لێبڕینی مووچە لەم مانگەدا ئاشكرا دەكات

 

خەڵك-ئارام سەردار
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی نێوان شاندی حكومەت و پەڕلەمانی كوردستان لەسەر وردەكاری ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەیشتینە ئەو بڕوایە سیاسەتی حكومەت بەردەوامییە بە لێبڕینی مووچە.

سەركۆ گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەڕلەمانی كوردستان بە(خەڵك) ڕاگەیاند، ئەوەی هاووڵاتیان چاوەڕوانیان دەكرد ئەم ڕێككەوتنە كاریگاری لەسەر مووچە هەبێت و لێبڕین لەمووچە نەمێنێ، بەڵام حكومەت بەڵێنی ئەوەی نەدا لێبڕین چۆن و چەند دەمێنێ و كاریگەریەكانی چی دەبێت، چونكە چاوەڕوانی ئەوەن پشكی هەرێم لەبەغدا چەند دێت و چەند پارە لەبەردەستی حكومەت دەبێت، ئەوكات دەزانن پرسی لێبڕین چۆن دەبێت”.

بە وتەی سەركۆ گەڵاڵًی”لەپرسی لێبڕینی مووچە هیچ وەڵامێك نەبوو بۆ پرسیارەكانمان، گەیشتینە ئەو بڕوایە سیاسەتی حكومەت بەردەوامییە بە لێبڕینی مووچە”.