سەردێر

لە دوبەی رێوشوێنەكانی رەمەزان لەسەر رێستۆرانتەكان لابرا

خەڵك-

فەرمانگەی گەشەی ئابووری لە دوبەی رایگەیاند لە مانگی رەمەزاندا رێگا بە رێستۆرانتەكان دەدرێت بە بێ پەردە و داپۆشینی رووەكانیان بكرێنەوە.

ئەم گۆڕانكارییە نوێیە بۆ دوبەی، چونكە پێشتر فەرمانڕەوایانی دوبەی رێگەیان بە كردنەوەی رێستۆرانتەكان دەدا بە دانانی پەردە و داپۆشینی رووی پێشەوەیان، ئەمەش مەرجێك بوو بۆ كردنەوەی رێستۆرانتەكان و پێشكەشكردنی خواردن.

ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە، ئەمەش گونجاندنی تایبەتمەندییەكان رێستۆرانتەكانی دوبەی.