سەردێر

بازرگانی عیراق: سەرجەم قەرزەكانی جوتیاران پاكتاو دەكرێن

خەڵك

وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە وادەیەكی زۆر نزیكدا قەرزەكانی جوتیارانی عیراق و ھەرێمی كوردستان پاكتاو دەكەن.


وەزارەتی بازرگانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ھەفتەی ڕابردوو حكومەتی عیراق بڕی ٥٦١ ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جوتیاران خەرجكردووە و لە وادەیەكی زۆر نزیكیشدا سەرجەم قەرزەكانی جوتیارانی عیراق و ھەرێمی كوردستان پاكتاو دەكرێن.

وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە ساڵی ٢٠٢١، پشتیوانییەكانی حكومەت بۆ جوتیاران و پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیی و ئاسایشی خۆراك زیاتر دەكرێن.