سەردێر

سلێمانی، دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە

خەڵك
بڕیارە ڕۆژی شەممە دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبكاتەوە.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 10/4/2021 دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی لە مەڵبەندی پێنج دەستپێدەكاتەوە.