سەردێر

دەربارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هۆشداری دەدرێت

 

خەڵك-
هاوپەیمانی فەتح هۆشداری دەداتە حكومەت لە هەر بەرزبوونەوەیەكی نرخی دۆلار لە دوای پەسەندكردنی بودجە لەلایەن سەرۆك كۆمار.

ئەحمەد كینانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پێشبینی دەكەین جموجۆڵێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلار بۆ 1150 دینار لەئارادابێت، لە پاش پەسەندكردنی بودجە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمار، بۆیە هۆشداری دەدەین لەو جموجۆڵانە كە بازاڕ هێندەی تر دەوروژێنێت و گەلی پێ‌ برسی دەبێت”.

بە وتەی كینانی”پێویستە حكومەت ئاگاداریی پەرچەكرداریی هاوپەیمانی فەتح و هێزەكانی ژێر سایەی هاوپەیمانییەكە بێت لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكان كە دەبێت بەرپرسیارێتی ئەنجامی بڕیارە نەشیاوەكەی هەڵبگرێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت:”نرخی ئێستای دۆلار، بەشێوەیەكی تەواوەتی كاریگەریی لەسەر هاووڵاتیان و فەرمانبەران و خاوەن داهاتە سنوردارەكان دروستكردووە، بۆیە داوای چاكسازیی بەپەلە دەكەین بۆ ئەم تەنگژەی هاتۆتەئارا”.